ته‌واوی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌ڵمانیا هه‌واڵی مایه‌پووچ بوونی دوه‌مین گه‌وره‌ترین كۆمپانیای گه‌شتی ئاسمانی “ئێر به‌رلین”یانكرده مانشێتی ههواڵهگهرمهكان وكێشهیهكی زۆری بۆگه‌شتیاران دروستكردووه،حكومه‌تیش سه‌رقاڵی رزگاركردنی گه‌شته هاوینیهكانیهتی .
هۆكاری ئه‌م مایه‌پوچ بونه‌ش كهتهنیا له‌مانگی ئایاری ڕابردودا نزیكه‌ی 250 ملیۆن یۆرۆ زیانی به‌ركه‌وتووه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ستبه‌رداربونی كۆمپانیای قه‌ته‌ری كه‌له‌سه‌دا 30%ی پشكه‌كانی له‌و كۆمپانیایه‌دا هه‌بووه.
كۆمپانیای ئێربهرلین كه‌له‌دوای “لوفتهانسه دێت”دوێنێ 15ی ئابی 2017 مایه‌پووچ بوونی خۆیان به‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا ڕاگه‌یاندوو ڕونیشیانكردهوه له‌ئێسته‌دا رێوشوێنه پێویسته‌كان بۆ به‌رده‌وامی گه‌شته‌كانی هاوین دهگرنهبهرو حكومه‌ت وكۆمپانیای لوفتهانسه وهاوبهشهكانیتریش پشتگیری هه‌وڵه‌كانی ئێر به‌رلین ده‌كه‌ن بۆ داڕشتنه‌وه‌ی كاروباره‌كانی ودڵنیایشیاندا له‌به‌رده‌وام بوونی ئهوگهشتانهی كهنهفهری له‌سه‌ر دیاریكراوه.
ئه‌وه‌شیان وت: كهكۆمهڵهی یه‌كێتی فرۆكه‌وانی ئه‌ڵمانی تائێستا هیچ هاوكاریه‌كی زیاده‌ی مادی نه‌كردوون، هه‌مان كات وه‌زیری ئابوری ئه‌ڵمانیا”برگێرته تسیبریس”له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وام بوونی گه‌شته هاوینیهكانی و ته‌واوكردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌بری 150 ملیۆن یۆرۆ قه‌رز ده‌داته ئێر به‌رلین و پێشی وابوو ئه‌و قه‌رزه به‌سه بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و گه‌شتانه.
له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمپانیای لۆفتهانسه خوازیاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئێر به‌رلین به‌تایبه‌تی كێشه‌ی كارمه‌نده‌كانی هه‌ندێك له‌گه‌شته‌كانی لێ بكڕێته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئێر به‌رلین له 2012 وه هیج قازانج و ده‌ستكه‌وتێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه بگره له 2008 به‌دواوه ئه‌م كۆمپانیایه زیان و قه‌رزه‌كانی له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه بووه تا كارگه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی له 2016دا گه‌یشتۆته 782 ملیۆن یۆرۆ.
ئێر به‌رلین 8600 كارمه‌ندی هه‌یه‌و زیانه‌كانی له‌ملیارێك تێپه‌ر ده‌كات و كێشه‌ی گه‌وره‌ی گه‌شته ئاسمانیه‌كان به‌دوای خۆیدا ده‌هینێ و وه‌ك دووه‌م گه‌وره كۆمپانیای گه‌شتی ئاسمانی ئه‌ڵمانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ی گه‌شته ئاسمانیه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌بێ، ئێر به‌رلین ڕۆژانه به‌سه‌دان گه‌شتی له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌یه‌و خاوه‌نی ناو‌و پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌یه به‌ڕاگه‌یاندنی مایه‌پووچ بوونی ڕاگه‌یاندن و میدیاكان و حكومه‌تی ئه‌ڵمانی سه‌رقاڵ كردووە.