شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئابووریی توركیا كۆ بووه‌وه و دووپاتى ئه‌وه كرایه‌وه كه ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا، فره‌وانتر بكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ى ئاب/ ئۆگستس، د. عه‌لی سندی وه‌زیرى پلاندانانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا راىگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئابوورى له توركیا دۆخى بازرگانیی نێوان هه‌ردوولا روون كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری زیاتر بكرێت له ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.
زیاتر وتى، كوردستان و عێراق دوای ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا، سێیه‌م گه‌وره‌ترین ئاڵوگۆڕی بازرگانییان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و ته‌نیا له ساڵی 2016 دا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوولا گه‌یشتووه‌ته 10 ملیار دۆلار.
وه‌زیرى پلاندانانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد، مانگی داهاتوو ده‌روازه‌یه‌كی نوێ له نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه و زۆرێك له كێشه ته‌كنیكییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر ده‌بن.
هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى بوونى چه‌ندان مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى، به‌رده‌وام ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى توركیا و ئێران فره‌وانتر ده‌كات و بهبڕواى شاره‌زایانى ئابووریش تا ئاڵوگۆڕى بازرگانیى كوردستان فره‌وانتر بێت، ئه‌وه سوودى ئابوورى بۆ كوردستان زیاتر ده‌بێت.