لە مەرزی باشماخ خەڵاتی ڕێزلێنان بە ژمارەیەك كۆمپانیاو بازرگان بەخشرا


لە مەرزی باشماخ خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەك كۆمپانیا و بازرگان كە هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگەیان كردووە.

 لە رێوڕەسمێكدا لە میوانخانەی بەرێوەبەرایەتی كۆمەڵگای  دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حزبی و حكومی و نوێنەری كۆمپانیا و بازرگانان,لەلایەن فەرماندەیی هێزەكانی 70 ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و رێكخراوی مەدەنی مافی مرۆڤ خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ئەو كۆمپانیا و بازرگان و كەسایەتیانەی كە لە ڕابردوودا هاوكارییان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە خاڵی سنووری باشماخ كۆكردۆتەوە و رەوانەی بەرەكانی پێشەوەی جەنگیان كردووە.