نرخی گەنم لەبازاڕەكانی شاری سلێمانییدا بەرێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە و نوێنەری دانەوێڵە فرۆشەكانی ناوبازاڕی شاری سلێمانی دەڵێت: تۆنێك گەنم نزیكەی ٢٠٠ هەزار دینار دابەزیووە و خواست لەسەر كڕینیشی زۆركەمبۆتەوە.
مەحمود تاهیر نوێنەری دانەوێڵە فرۆشەكانی ناوبازاڕی شاری سلێمانی راگەیاند: بەراورد بەپێشتر نرخی گەنم بەرێژەیەكی بەرچاو لەبازاڕەكاندا دابەزیووە، پێشتر نرخی تۆنێك گەنم گەیشتبووە نزیكەی ٦٠٠هەزار دینار، بەڵام لەئێستادا بە ٣٥٠بۆ٤٠٠هەزار دینار دەفرۆشرێت.
وتیشی: هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆئەوەی گەنمی سوریا هاتووەتە بازاڕەكانەوە و هاوڵاتیانیش ئەو ترسەی پێشوویان نەماوە كەبەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە كاریگەری لەسەر بازاڕ هەبوو، بەشێوەیەك لەئێستا خواست لەسەر كڕینی گەنم لەلایەن هاوڵاتیانەوە زۆركەم بۆتەوە.
ئاشكراشیكرد،”تەنها جۆرێكی گەنم نرخەكەی گرانە ئەویش گەنمی ساوەرە، چونكە جۆرەكەی كەمە، بەڵام ئێستا بەگشتی تۆنێك گەنم نزیكەی ٢٠٠ هەزار دینار دابەزیووە”.