بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی داوا لەو هاوڵاتیانە دەكات كە مامەڵەی دەرهێنان پاسپۆرتیان كردوە لەماوەی هەفتەیەكدا سەردانیان بكەن بۆوەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان و ئەگەرلەوماوەیەدا سەردانیان نەكەن ئەوا پاسپۆرتەكانیان دەگرێننەوە بۆبەغداد.
لەئاگاداریننامەیەكدا بەریوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلیمانی رایگەیاندوە”داوا لەو هاوڵاتیانە دەكەین كە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتیان كردوە بە مەبەستی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت لە ماوەی یەك هەفتەدا سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان، بە پێچەوانەوە پاسپۆرتەكانیان دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی بەغداد، ئەوكات دەبێت سەردانی بەغداد بكەن بۆ وەرگرتنەوە.
ئاماژەش بەوە كراوە”هاوڵاتیان دەتوانن ڕۆژانە لە كاتژمێر (٨:٣٠)ی بە یانی تاوەكو(٦:٠٠)ی ئێوارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان.”