د.میران محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ١٤ی ئابی٢٠١٧، له‌گه‌ڵ رێكخراوی منداڵپارێزی سلێمانی گرێبه‌ستێكمان واژۆ كرد، كه نه‌خۆشخانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری دڵی كراوه‌ی منداڵانمان بۆماوه‌ی پێنچ ساڵ ده‌درێت به‌رێكخراوی منداڵپارێز و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، ئه‌وان له‌ڕووی ئیداری و زانستییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌شاری سلێمانی له‌ئێستادا ٢٠٠منداڵمان هه‌یه پێوستیان به‌نه‌شته‌رگه‌ری دڵه و له‌و ژماره‌یه ٥٠ منداڵیان پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه له‌سه‌نته‌رێكی پێشكه‌وتوو له‌وڵاتی ئیتاڵیا.
وتیشی: نه‌خۆشخانه‌كه‌مان له‌ته‌واو بووندایه له‌شه‌ش مانگی ئاینده‌دا به‌ڕوو نه‌خۆشدا ده‌كرێته‌وه و نه‌شته‌رگه‌ری تێدا ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌مه‌ش بۆ خه‌ڵكی شاری سلێمانی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه.
لای خۆیه‌وه، نو‌عمان عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه له‌رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، وتی:وه‌ك رێكخراوه‌كه‌مان ساڵانه نزیكه‌ی (پێنج سه‌د)منداڵ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، له‌ناوه‌و و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.