كۆمپانیای گه‌ڵف كی ستۆن پیترۆڵییه‌م ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی پیشانداوه بۆ خه‌رجكردنی بڕی 15 ملیۆن دۆلار وه‌كو شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی كێڵگه‌ی شێخان له‌مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا.
كۆمپانیاكه ئه‌مڕۆ له‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆی به‌رهه‌مهێنانی كێڵگه‌ی شێخان هه‌تا هه‌شتی ئه‌م مانگه گه‌یشتووه‌ته 40 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، به‌وه‌ش كۆمپانیاكه ئامانجێكی دیكه‌ی خۆی به‌دیهێناوه.
ڕونیشكردووه‌ته‌وه، به‌رهه‌مهێنانی كێڵگه‌كه له‌ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا گه‌یشتووه‌ته 36,671 به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا.
گه‌ڵف كیستۆن پیترۆڵیه‌م، له‌ساڵی 2009 ه‌وه ده‌ستیكردووه به په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی شێخان و كێڵگه‌ی نه‌وتی شێخان یه‌ك. كێڵگه‌كه ده‌كه‌وێته 85 كیلۆمه‌تر له‌باكوروی ڕۆژئاوای هه‌ولێرو ڕووبه‌ره‌كه‌ی بریتییه له 28 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه.
ساڵی2007 وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان گرێبه‌ستێكی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ گه‌ڵف كیستۆن واژۆكردو ڕێژه‌ی سوودی كۆمپانیاكه‌و هاوبه‌شه‌كانی بریتییه له له سه‌دا 75، له‌كاتێكدا به‌پێی گرێبه‌سته‌كه حكومه‌تی هه‌رێم بژارده‌یه‌كی هه‌یه بۆ دیاریكردنی لایه‌نی سێیه‌م كه‌ڕێژه‌ی قازانجی زیاتر له سه‌دا 15 بێت و بژارده‌یه‌كی دیكه‌ش كه‌سوودی حكومه‌تی هه‌رێم به ڕێژه‌ی زیاتر له سه‌دا 20 ده‌ستنیشان بكات له‌دوای دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت به‌بڕی بازرگانی.