به‌هۆی درێژه کێشانی قه‌ده‌غه‌ی هاورده کردنی به‌روبوومی کشتوکاڵی تورکیا له لایه‌ن ڕووسیاوه، وه‌زیری ئابووری تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که ڕێکاری پێویست ده‌گرنه به‌ر.
وه‌زیری ئابووری تورکیا ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌کانی ڕووسیا له دژی تورکیا گرت، به تایبه‌ت قه‌ده‌غه‌کردنی هاورده‌کردنی به‌روبوومی کشتوکاڵی تورکیا له لایه‌ن ڕووسیاوه.
زیبیکچی له‌مباره‌وه وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌م سیاسەتانەیی ڕووسیا درێژه‌ی هه‌بێت ئه‌وه ڕێکاری پێویست ده‌گرینه‌به‌ر چونکە تورکیا له لایه‌ن هه‌نارده‌کارانی وڵاته‌که‌مان گوشاری زۆری له سه‌ره و ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و گه‌ماڕۆیانه‌ی که ڕووسیا له سه‌ر که‌رتی کشتوکاڵی ئێمه سه‌پاندوویه‌تی.
ئه‌و جه‌ختی لەوەش کردەوە: چونکە له‌مه زیاتر توانی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م دۆخه‌مان نییه ئه‌وه ئێمه‌ش ڕێکاری پێویست ده‌گرینه‌به‌ر.
وه‌زیری ئابووری تورکیا هه‌روه‌ها هیوای خواست که له کۆبوونه‌وه داهاتووی نێوان هه‌ر دوو وڵات ئه‌م کێشه‌یه بۆ هه‌میشه چاره‌سه‌ر ببێت. ئێمه له دوای ئه‌وه نین که هه‌نارده کردنی ته‌مامه‌ته و سه‌وزه و گۆشت و شیر قه‌ده‌غه بکه‌ین، ده‌بێت له دوای ڕێگه‌چاره‌یه‌کی دیکه بین.