به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی بازرگانی سلێمانی دڵنیایی ده‌داته سه‌رجه‌م هاوڵاتیان له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌ناو خانوه پلاستیكیه‌كاندا به‌رهه‌مده‌هێنرێن، ڕاشیدهگهیهنێت، “لیژنه‌ی تایبه‌تمان هه‌یه‌و به‌رده‌وام چاودێریی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن كه مه‌وادی كیمیایی تایبه‌ت به‌و به‌رهه‌مانه ده‌فرۆشن”.
سۆران عه‌بدولغه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی بازرگانی سلێمانی ڕاگه‌یاند، “ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌ناو خانوه پلاستیكیه‌كاندا به‌رهه‌مده‌هێنرێن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوڵاتیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه هیچ گرفتێكیان نییه‌و له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕه‌وه چاودێریی ده‌كرێن”.
وتیشی:”جگه‌له‌وه‌ش سه‌رجه‌میان ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی تایبه‌تمه‌ندیان هه‌یه كه سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن و بهروبومهكانیش هیچ جۆره مه‌ترسی و گرفتێكی بۆ ته‌ندروستی هاوڵاتیان نییه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی بازرگانی سلێمانی ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌خانوه پلاستیكیه‌كاندا به‌رهه‌مده‌هێنرێن له‌هه‌مانكاتدا له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵدایهو ئه‌گه‌ر هه‌ر مه‌ترسی و گرفتێكی هه‌بێت بۆ ته‌ندروستی هاوڵاتیان، ئه‌وا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ده‌ستبه‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیدا ده‌گیرێت.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندیان هه‌یه كه به‌رده‌وام و به‌شێوه‌ی ڕۆژانه به‌دواداچون بۆ جۆری ئه‌و ماده كیمیایانه ده‌كات كه بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه به‌كارده‌هێنرێت و هه‌ر مه‌ترسیه‌كی هه‌بێت به‌توندترین شێوه سزاده‌درێن و ڕێگه‌ی كاركردنی پێ‌نادرێت.