به‌های ته‌واوی پشكی ئیڤان سپایگل دامه‌زرێنه‌ری به‌شدار له به‌رنامه‌ی سناپ چات له‌پشكی كۆمپانیاكه‌ی نزیكه‌ی 4 ملیار دۆلاره و به‌مه‌ش ده‌بێته بچوكترین ملیاردرێر له جیهاندا.
هه‌ریه‌ك له‌گۆڤاری فۆربسو بزنس ئینسایدهرو چه‌ند ده‌زگایه‌كی به‌ناوبانگی میدیایی جیهان تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر ژیانی تایبه‌تی ئیڤان سپایگڵی ته‌مه‌ن 26 ساڵ و به یه‌كێك له ملیاردێره‌كانی جیهانی داده‌نێن.
سپایگل له شارۆچكه‌ی (پاسفیك بالیسادیس)ی لۆس ئه‌نجلوس له‌خۆرهه‌ڵاتی مالیبۆ گه‌وره بووه‌و كوڕه گه‌وره‌ی ژن و مێردێكه كه هه‌ردووكیان پارێزه‌رن.
ئیڤان له‌زانكۆی ستانفۆرد به‌شی خوێندنی دیزاینی به‌رهه‌مه‌كانی خوێندووه‌و له‌وێش بۆ یه‌كه‌مین جار چاوی كه‌وتووه به هاوبه‌شه‌كانی ئێستای له به‌رنامه‌ی سناپ چات كه ئه‌وانیش (ریچی بروان و بۆبی مۆرڤی )ن.
له‌كاتی خوێندنیدا لهستانفۆرد یه‌كێك له‌هاوڕێكانی بانگهێشتی كردووه بۆ به‌شدار بوون لهموحازهرهیهكی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له له‌به‌شی پرۆژهكانو سه‌رمایه و پێشه‌نگی كار ده‌رچوون و موحازهرهكهش له‌لایه‌ن كه‌سه ناوداره‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا و كاره‌وه پێشكه‌ش ده‌كرا له‌وانه‌ش(ئیریك شمیدت)ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی كارگێریی (گۆگڵ) و(چاد هاردلی) یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی یوتیوب بوون، هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا سپایگل بهسكۆت كویك ی به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای (intuit) ئاشنا بوو ، ئه‌م كه‌سه دواتر ڕێگه‌ی به سپایگڵ دا له كۆمپانیاكه‌ی ئه‌ودا كار له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌ی بكات، له‌و كاته‌ی بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی ڕویكردبووه هیند.
دوای ئه‌وه‌ی سپایگل خوێندن لهستانفۆرد به‌جێ ده‌هێڵێت، له ساڵی 2012 ه‌وه به‌ته‌واوی خۆی ته‌رخان كرد بۆ گه‌شه‌پێدانی بیرۆكه‌كه‌ی سه‌باره‌ت بهسناپ چات‌و بووه یه‌كه‌مین وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه كه یه‌كه‌مین جار ناوی (پیكابۆ) بووه و باره‌گای كاركردنه‌كه‌شی كه خۆی دوو كه‌سی تر كاریان تێدا ده‌كرد ماڵی باوكی بوو له بالیسادیس.
له‌ساڵی 2013 دا ( ریجی بروان) داوایه‌كی قه‌زایی له‌دژی سپایگل و مۆرفی به‌رز كرده‌وه و ناچاریان كرد كه بێ ئه‌وه‌ی هیچ شایسته‌یه‌كی دارایی خۆی وه‌رگرێت كۆمپانیاكه به‌جێ بهێڵێت ، پاشان سپایگل ناچار بوو به‌بڕی (157) ملیۆن دۆلار قه‌ربوو بداته بروان و له ساڵی 2014دا سپایگل خانویه‌كی به بڕی (3.3) ملیۆن دۆلار له ناوچه‌ی برینتوود كڕی و له‌وێ به‌رده‌وام بوو له كاره‌كانی.
ماوه‌یه‌كی كورت تێنه‌په‌ڕی زۆر كه‌س و كۆمپانیا له‌ده‌رگای سپایگڵیان ده‌دا بۆ كڕینه‌وه‌ی كۆمپانیای سناپ و یه‌كه‌مین داواكاریش له‌كۆمپانیای فهیسبووكهوه بوو كه له‌ساڵی 2013ه‌وه له به‌رامبه‌ر كڕینه‌وه‌ی سناپدا نزیكه‌ی 3 ملیار دۆلاری پێشنیاز كرد، به‌ڵام سپایگل ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و به‌رده‌وام بوو له گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه‌كه‌ی تا بووه یه‌كێك له ناوه دیاره‌كانی جیهانی ته‌كنه‌لۆژیاو ماوه‌ی دوو ساڵیشه له‌سه‌ر یه‌ك له نێو لیستی گۆڤاری به ناوبانگی فۆربس دا به یه‌كێك له بچوكترین ملیاردێره‌كان داده‌نرێت له جیهاندا.