جێگری لیژنه‌ی وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، دابه‌شكردنی نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سوته‌مه‌نیش به دروستكردنی پاڵاوگه‌ی نوێ ده‌بێت.
ماوه‌یه‌كه دابه‌شكردنی نه‌وت له سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌ستیپێكرده‌وه‌و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بڕی 54 هه‌زار دینار له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت، سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی دابه‌شكردنی نه‌وتیش ڕێكه‌وت زه‌كی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بەمیدیاکانی یەکێتی رایگه‌یاند: له‌ئێستادا له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ نه‌وت دابه‌شده‌كرێت و دوای ته‌واوبونی دابه‌شكردنی نه‌وتیش له چه‌مچه‌ماڵ له‌ناو پارێزگای سلێمانی نه‌وت دابه‌شده‌كرێت، سه‌باره‌ت به به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتیش وتی: ته‌نها نه‌وت گران نه‌بوه سوته‌مه‌نی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گران بووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زۆری داواكارییه‌وه‌یه له‌سه‌ر نه‌وت و سوته‌مه‌نی.
وتیشی: به‌غدا له ئێستادا رۆژی ته‌نها 5 تانكه‌ر نه‌وت ده‌نێرێت بۆ پارێزگای سلێمانی كه ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی كه‌مه، بۆیه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سوته‌مه‌نی به دروستكردنی پاڵاوگه‌ی نوێ ده‌بێت.