حەمید شەریفى ئەلبومێکى نوێى گۆرانى بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندى گۆرانى بێژ حەمید شەریفى ئەلبومێکى نوێى گۆرانى بەناوى (ڤۆکاپێلا) بڵاودەکاتەوە کە لە 14 تراک پێکهاتوە.

شەریفى ئاماژە بەوە دەکات کە زۆرینەى بەرهەمەکانى ناو ئەلبومەکە لەلایەن خۆیەوە تێکستء میلۆدى بۆ دانراوە.

دەشڵێ “دوان لەبەرهەمەکان کارى فۆلکلۆرنو من بەشێوەو ستایلى خۆم وتومنەتەوە”.

 ئەو ئاماژە بەناوى ئەلبومەکە دەکاتو دەڵێ “ڤۆکاپێلا ستایلێکى تایبەتە لەگۆرانیدا کە زۆرتر لەدەنگدا کەڵک وەردەگرێت لەبرى ئینسترمێنتو ساز یان ئامێرەکانى ترى مۆسیقا”.

جەغتیش دەکاتەوە کە لەبەرهەمهێنانى ئەو ئەلبومەدا لەسەدا پێنج کەڵکى لەئامێرى مۆسیقا وەرگرتوە و لەسەدا 95 کەڵکى لەدەنگى مرۆڤ و ئیفێکت وەرگرتوە.

دوابەدواى بڵاوکردنەوەى ئەلبومەکەش یەکێک لەگۆرانییەکان  بەناوى (ژیان) لەلایەن هونەرمەند هەوراز محەمەد کرایە کلیپ.

ستافى بەرهەمهێنانى کلیپى (ژیان) بریتین لە : ‌

تێکست و میلۆدى: حەمید شەریفى

ئارانگیمێنت: ئامانج ئازەرمى

دەنگ و ستۆدیۆ : چیا مەدەنى

دەرهێنانى: هەوراز محەمەد

مۆنتاژ : خەیبەر رەفیق

ئیلوسترەیشن: سابات عەباس