ئه‌مڕۆ 12-8-2017، له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی لاوانه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له لاوانی كوردستان و جیهان ده‌كات، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئه‌مڕۆ 12ی ئاب له ڕۆژی جیهانیی لاوان‌دا به‌گه‌رمی سڵاو له لاوانی كوردستان ده‌كه‌ین، ڕۆڵیان له ئێستا و داهاتووی كوردستاندا به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. وه‌ك چۆن لاوانی دوێنێی كوردستان به خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدان، كوردستانیان له سته‌م و دكتاتۆری ڕزگار كرد و ئه‌مڕۆش له پێگه‌كانی سه‌ركردایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا خزمه‌ت ده‌كه‌ن و ڕۆڵ ده‌گێڕن، به هه‌مان شێوه هیوایه‌كی گه‌وره بۆ بنیاتنانی ئێستا و سه‌ركردایه‌تیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی داهاتووی وڵات له‌سه‌ر لاوانی كوردستان بنیات ده‌نێین.
له كاتێكدا كوردستان به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و خه‌ریكه هه‌نگاوێكی مێژوویی بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی ده‌نێت، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌تر ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی لاوانی كوردستان تا ڕۆڵی كاریگه‌ری خۆیان له دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌ل و وڵاته‌كه‌یان و به‌ده‌سهێنانی مافه ڕهواكانیاندا بگێڕن.
له‌م یاده‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له لاوان ده‌كات بۆ دابینكرنی هه‌موو مافه‌كانیان و ئه‌وه‌ی له توانایدا بێت كه‌مته‌رخه‌می ناكات بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتری كار و مسۆگه‌ركردنی ژینگه‌یه‌ك كه تیایدا لاوان بتوانن ژیانێكی باشتر دروست بكه‌ن، په‌ره به به‌هره و تواناكانیان بده‌ن و باشترین ڕۆڵ له بنیاتنان و پێشخستن و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا بگێڕن.
دووباره ڕۆژی جیهانی لاوان له لاوانی كوردستان و جیهان پیرۆز بێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان