به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی دزه‌یان كردووه، نرخی نۆكیا نوێكه له نێوان 150 بۆ 200یورۆدایه.
نۆكیای 3310 كه له ساڵی 2000دا كه‌وته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران و به تۆكمه‌یی و باشی ناوبانگی په‌یدا كرد، ئێسته‌ش دوای 17 ساڵ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و جۆره مۆبایله به‌ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی نوێوه بگه‌ڕێته‌وه بازاڕه‌كان.
بڕیاره كۆتای ئه‌م مانگه له كۆنگره‌ی جیهانی مۆبایلدا نۆكیا به‌رهه‌مه نوێكه‌ی بناسێنێت. پێشتر به‌هۆی رێككه‌وتنێكه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ نۆكیا بۆی نه‌بوو به‌رهه‌مه‌كانی به ماركه‌ی خۆیه‌وه به‌رهه‌م بێنێت، به‌ڵام ساڵی رابردوو ئه‌و ماوه‌یه كۆتای هات، بۆیه دووباره كۆمپانیاكه ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان ده‌كاته‌وه و بڕیاریش وایه كۆمپانیای نۆكیا ئاستی موبایله‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بكاته‌وه.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته ورده‌كاریی به‌رهه‌مه نوێكه ئاشكرا نه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و پێشینه‌یه‌ی كه نۆكیای 3310 هه‌یه‌تی چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌رهه‌مه نوێكه به سیستمی ئه‌ندرۆیدا 7.0 كار بكات، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له كۆمپانیاكه‌وه دزه‌ی كردووه، نرخی به‌رهه‌مه نوێكه له نێوان 150 بۆ 200 یورۆدایه، سه‌ره‌ڕای ئه‌م نرخه زۆره‌ش خه‌ڵك هه‌ر پێی باشه ئه‌م مۆبایله بكرێت و فرۆشراوێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه.