قائیمقامی سلێمانی: ھاوردەکردنی سوتەمەنی قۆرغ نەکراوە


لەئێستادا نرخی سوتەمەنی بەرزبۆتەوە کەئەمەش نیگەرانی لای شۆفێران دروستکردووە و پێیان وایە مونافەسەکردن لە نرخدا نەماوە.


كاروان ئەکرەم ئەوشۆفێرەی لەیەکێک لە وێستگەکانی سوتەمانی بانزینی دەکردە ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەیوت” ھەفتانە ٢٥ دینار بانزین گران دەبێت پێش ماوەیەک لیترێک بەنزینی موحەسەنم بە ٦٠٠ دیانر دەکڕی دواتر بوو بە ٦٢٥ پاشان بۆ ٦٥٠ ئێستاش بە ٦٧٥ دینار تێی دەکەم جانازانین ماوەیەکیتر دەبێت بەچەند”


ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بەسایتی ژووری وت” هاوردەکردنی سوتەمی بەردەوامە مونافەسەکردن هەرهەیە هەر بازرگانێک بە پێی ڕێنمای بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان سوتەمانی بێنیت ڕێگە پێدراوە”

 

وتیشی” قۆرغکاری نەکراوە بۆ هیچ لایەنیک و کۆمپانیایەک مونافەسەکە هەر هەیە بەڵام گرانبونی نرخ پەیوەندی بەخواستەوە ھەیە لەگەڵ بازاڕی جیھاندا” 


 سۆران غەفور بەڕێوەبەری چاودیری و بازرگانی سلێمانی بەسایتی ژووری ڕاگەیاند” بەدواداچونمانکردووە بۆ هۆکاری گرانبونی سوتەمەنی تەنها ناوخۆی کوردستان نیە لە بۆرسەی جیهانیدا گران بووە خواستی لەسەرە” 


لەدووساڵی ڕابردودا بڕیاری هاوردەکردنی سوتەمنی ئازادکرا ئەوەش بووە هۆی هەرزانبونی سوتەمەنی لەسەرجەم بازاڕدا بەڵام ماوەیەکە نرخی سوتەمەنی لە ویستگەکاندا بەرەو گرانبون دەڕوات.