سه‌رجه‌م خانووه بێ تاپۆكانی سنوری ماسته‌رپلانی شاری سلێمانی، تاپۆده‌كرێن و سه‌رۆكی شاره‌وانیش بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره، چاوه‌ڕوانی ڕێنمایی لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و شاره‌وانی ده‌كات.
یوسف یاسین، سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی، ڕاگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكردن به‌تاپۆكردنی خانووه بێ تاپۆكانی سنوری سلێمانی، چاوه‌ڕوانی ڕێنمایی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌كه‌ین.
وتیشی:” لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌لایه‌ن هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و شاره‌وانییه‌وه پێكده‌هێندرێت، به‌ڵام تا ئێستا نه لیژنه‌كه پێكهێنراوه‌و نه ڕێنماییه‌كانی په‌یوه‌ست بهتاپۆكردنیش ده‌رچووه، تا ئێمه ده‌ست به‌تاپۆكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و خانووانه بكه‌ین، كه له نزیكه‌ی 25 گوندی سنوری ماسته‌رپلانی شاره‌كه‌دا هه‌یه”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه زیاتر له‌پێنج مانگه حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری تاپۆكردنی ئه‌و خانوانه‌ی ده‌ركردووه، كه ده‌كه‌ونه سنووری ماسته‌رپلانی شاره‌كانه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و خانوانه‌شی كه ده‌كه‌ونه ناو ماسته‌رپلانی سلێمانیه‌وه‌و فۆڕمیان نییه، یوسف یاسین ڕونكردنهوهی زیاتری لهوبارهیهوهداو وتی: “ئه‌وه‌ی خانووی هه‌یه‌و له‌چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌دا خانووه‌كه‌ی دروستكراوه، كێشه‌ی بۆ دروست نابێت و له‌كاتی ده‌ركردنی ڕێنماییه‌كاندا، تاپۆكردن ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه”.
ئاشكراشیكرد: هه‌ر خانوویه‌ك له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌ی نوێی شاره‌وانی نه‌گونجێت، هیچ شتێكی بۆ ناكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌دا بگونجێت هاوكاریان ده‌كرێت و كێشه‌یان نابێت.