نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو نرخەكەی بەرزبووەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوت نزمبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركردووە، كە رێژەی دابەزینەكەی 1.5% بووە.
ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، دابەزینەكە دوای چەند رۆژێك لەبەرزبوونەوەی نرخەكەی تۆماكراوە، ئەوەش بەهۆی ئەو ترسەی لەسەر زیادبوونی بەرهەمی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت هەیە.
بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێنەوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 97 سەنت بەرێژەی 1.96% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 48.59 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش لەكۆتا مامەڵەكان 80 سەنت بەرێژەی 1.52% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 51.90 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەگەری دەبەزینی زیاتریشی لێدەكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە لەدوو رۆژی رابردوودا بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی ئەمریكا نرخەكەی بەرزبووەوە، كە ئەم دابەزینە بەرزبوونەوەكەی بەتەواوی راگرتووەو پێچەوانەی كردووەتەوە.