ترانزێتی كاڵا لە پارێزگای سنەوە بۆ هەرێم 35% زیادیكردووە


ئیدارەی بازرگانی‌و پەرەپێدانی كاروباری پیشەیی پارێزگای سنە ئاشكرای دەكات: لەماوەی 4 مانگی رابردوودا ترانزیتی كاڵا لە پارێزگای سنەوە بەڕێژەی لەسەدا 35 زیادیكردووە.

بەپێی ئامارە ڕەسمییەكان، لەماوەی ئەو چوار مانگەدا بەهای ترانزیتی كەلوپەل لەسنوورەكانی پارێزگای سنەوە ملیارێك‌و 422 ملیۆن دۆلار بووەو بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردووش لەسەدا 35 زیادیكردووە.

هەروەها قەبارەی هەناردەكردنی كەلوپەل لەسنووری باشماخەوە 117 ملیۆن دۆلار بووەو لەو ماوەیەشدا ئاستی هەناردەكردن بەرێژەی لەسەدا 9 بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، هاوكات هەناردەكردنی كەلوپەل لە سنوورەكانی تری پارێزگای سنەوە 175 ملیۆن دۆلار بووەو بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەرێژەی لەسەدا 24 زیادیكردووە.

ئیدارەی بازرگانی‌و پەرەپێدانی كاروباری پیشەیی پارێزگای سنە ئاماژەی بەوەشداوە: لەسەدا 85ی ئەو كەلوپەلانەی لە پارێزگاكەیانەوە هەناردەكراون لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان كراون.