بەشە خۆراكی هاوڵاتیان دابەش دەكرێت

دابەشکردنی بەشە خۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا دەستی پێکردوەتەوە و بەم نزیکانە سێ مادەی خۆراکی دابەش دەکرێت.

شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، بهڕێوهبهریكۆمپانیای خۆراك لهسلێمانیرایگەیاند،پێویست برنجمان به‌ده‌ستگه‌یشتوه‌و ده‌ست به‌دابه‌شكردنی به‌سه‌ر بنكه‌كاندا كراوه‌و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه دهدرێتههاوڵاتیان


وتیشی: ئه‌و برنجه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێت بهشهبرنجی مانگی كانونی دوه‌م (مانگی یه‌كی) ئه‌مساڵه، چونكهئهمساڵ برنج نه‌دراوه به‌هاوڵاتیان

ڕاشیگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێكارانه‌ی تایبه‌تن به‌به‌شه شه‌كری هاوڵاتیانیش كۆتاییهاتوه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت لهههفتهیداهاتوهوه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی شه‌كریش به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا بكرێت، پێشتریش تا مانگی ئادار به‌شه شه‌كر به‌هاوڵاتیان دراوه


سه‌باره‌ت به‌زه‌یت، شه‌وكه‌وت محه‌مه‌د وتی زه‌یتی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵیش ئاماده‌ییه‌و هه‌ركات دابه‌شكردنی برنج و شه‌كر به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا كۆتاییهات ده‌ست به‌دابه‌شكردنی زه‌یتی مانگی ته‌مموزیش ده‌كرێت.