وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم به‌نوسراوی فه‌رمی شه‌ش بڕیاری گرنگ تایبه‌ت به‌هاورده‌كردنی گه‌نم و جۆ ده‌رده‌كات، بڕیاره‌كه‌ش له‌ئه‌مڕۆوه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، وه‌زیری كشتوكاڵیش جه‌ختده‌كاته‌وه، “بڕیاره‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستاندایه”.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو كه به‌واژۆی عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه, تێیدا شه‌ش بڕیاری سه‌باره‌ت به‌گه‌نم و جۆ ده‌كردوه.
به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، له‌ئه‌مڕۆوه هاورده‌كردنی گه‌نمی ئارد ڕێگه‌ی پێده‌درێت بۆ ئاشه‌كان به‌گوێره‌ی توانای ئاشه‌كان به‌پشتگیریی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیدار له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی و ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، هاورده‌كردنی گه‌نم بۆ (بازاڕ‌و ئالیك) جگه لهبنهتۆو.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هاورده‌كردنی گه‌نمی ساوار بۆ خاوه‌ن كارگه‌كانی ساوار ڕێگه‌پێدراو ده‌بێت، هه‌روه‌ها هاورده‌كردنی جۆ به‌ساغی بۆ ئالیك ڕێگه‌ی پێده‌درێت به‌گوێره‌ی پێویستی پارێزگاكان به‌پشتگیریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی پارێزگا‌و بهڕیگهپێدانی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ریه‌وه.
یه‌كێكی دیكه له‌بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ تایبه‌ته بهڕێگهدان به‌گه‌نم و جۆی بنه‌تۆو، “ته‌نها به‌مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تمان ده‌بێت”.