به‌هۆی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ گاز پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان به‌هاوڵاتیان كه‌مده‌بێته‌وه‌

به‌هۆی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ گاز، پێدانی‌ كاره‌بای‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان به‌هاوڵاتیان كه‌مده‌بێته‌وه‌و داوا له‌خاوه‌ن مۆلیده‌كان كراوه‌، پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌بن.


ئاوێنە: له‌كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كاندا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنە كه‌وتوه‌ و تیایدا هاتووه‌ : به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی گازو له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان و پاره‌ی‌ مانگانه‌ی‌ كاره‌بای‌ مۆلیده‌، بڕیاردرا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی كاره‌بای‌ ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر له‌دوو كاتی‌ جیاوازدا.


ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌: كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ به‌جۆرێك ده‌بێت به‌یانیان له‌كاتژمێر (٨ بۆ 10)ی‌ به‌یانی و ئێوارانیش له‌كاتژمێر (5 بۆ 7)ی‌ ئێواره‌، كاره‌با نادرێت ئه‌گه‌ر كاره‌بای‌ نیشتیمانیش نه‌بێت.


هه‌روه‌ها داوا له‌خاوه‌ن مۆلیده‌كان كراوه‌، پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌بن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌كاتی سه‌رپێچیكردندا سه‌رپێچیكار سزای دارای ده‌درێت به‌بڕی 250 هه‌زار دینار.