ھندستان “گەورەترین”کڕیاری نەوتی عێراق-ە



عێراق “گەورەترین” سەرچاوەی نەوتی ھندستانە، و رۆژانە زیاتر لە ٩٥٠ھەزار بەرمیل نەوت بە نیودەلھی دەفرۆشێت.

بەپێی بەیاننامەکانی بازرگانی دەریایی ھندستان، ھاوردەکردنی نەوتی لە عێراق لە سەدا ٣١.٥ لە مانگی تەمموز، زیادیکردووە، بە بەراورد بە مانگی پێشووتر.

ئاماژەبەوەکراوە، ئەوەنیشانەی ئەوەیە کە عێراق بووەتە “گەورەترین” سەرچاوەی نەوت بۆ ھندستان لە ماوەی چوار مانگی رابردوو، لەکاتێکدا ھاوردەکردن لە وڵاتانی وەکو ئیمارات، فەنزویڵا و ئێران دابەزیوە.

ھندستان، ٩٥٤ھەزار و ٤٠٠ بەرمیل نەوتی رۆژانەی لە عێراق کڕیوە لەمانگی تەمموز، ھەروەھا مانگی حوزەیرانیش، ٧٢٥ھەزار و ٨٠٠بەرمیلی کڕیوە رۆژانە.

بەپێی ڕۆیتەرز پێدەچێت ھەناردەی نەوتی ئێران بۆ ھندستان بۆ ٣١٠ھەزار بەرمیل رۆژانە، دابەزیبێت  ئەوەش وای کردووە، بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی نەوتی ئێران پاڵەوگەکانی ھندستان روو بکەنە بازاڕی عێراق و روسیا.آ