بەڕێوەبەرایەتی باج لە قەرز و ڕسوماتی ھاوڵاتیان و کۆمپانیاکان خۆش دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی باج  ئاگاداری ھاوڵاتیان و کۆمپانیاکان دەکاتەوە لەو قەرزار و سوانە خۆش دەبێت کە لەسەریانە.

بەپێی ئاگاداری نامەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەی میری کە بڵاوکراوەتەوە تیادا ھاتووە” ئاگاداری سەرجەم باجدەران دەکاتەوە بەڕێوەبەرایەتی باجەکان لەسەرجەم ئەو سزاو سوانەی لەسەریانە بەھۆی باجەکانیان خۆشدەبێت بەمەرجێک لەماوەی ٩٠ ڕۆژدا لەبەرواری ٨/١ وە ئەو باجەی لەسەریان کەڵەکە بووە بیدەن”

ئاگاداریەکە ئاماژەی بەوەشداوە”  لەدوای ئەو ماوەیە بەڕێوەبەرایەتی باجەکان بەمافی خۆی دەزانێت ڕێکاری یاسای بگرێتەبەر لەگەڵ قەرزارانی باج و ھەروەھا ئەوکەسانەی خۆیان لەباج دەدزنەوە”.