هەردوو كۆمپانیای تۆیۆتاو مازدای ژاپۆنی پێكهات لەسەر ئەوەی ئۆتۆمبیلێكی كارەبایی نوێ بەرهەمبهێنن.
گۆڤاری Autocar بڵاویكردەوە، هەردوو كۆمپانیاكە رێككەوتنێكی 450.5 ملیۆن دۆلاریان واژووكردووە، بەوەش كۆمپانیای تویۆتا دەبێتە خاوەنی 5%ی پشكی كۆمپانیای مازداو ئەو كۆمپانیایەش دەبێتە خاوەنی 0.25% پشكەكانی تویۆتا.
رێككەوتنەكەی هەردوو كۆمپانیا لەو بوارەدا بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلێكی كارەباییە، كە بڕیارە بەهاوبەشی هەموو بەشەكانی ئۆتۆمبیلەكە دروستدەكەن.
ئۆتۆمبیلەكە ناوی ئۆتۆمبیلی Model Y دەبێت و تائێستا وردەكاری تایبەتمەندییەكانی بەتەواوی ئاشكرانەكراوە.
هەردوو كۆمپانیاكە ئۆتمبیلەكە لەكارگەكانیان لەئەمریكا دروستدەكەنو كۆی پرۆژەكەی 1.6 ملیار دۆلار خەرجی دەبێتو بڕیارە لەهەنگاوی یەكەمدا 300 هەزار ئۆتۆمبیل لەو جۆرە بەرهەمدەهێننو لەساڵی 2021 دەیخەنە بازاڕەكانی جیهان.