سلێمانی… ئەو شۆفێرانەی هاوڵاتیان بەنایاسایی دەگوازنەوە ڕوبەڕوی یاسا دەكرێنەوە

 
لیژنەی ھاتوچۆ لەلیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێگری لەو شوفێرانە دەكات بە نایاسایی ھاوڵاتیان بۆ دەرەوەی شار دەگوازنەوە و لەوبارەیەوە سەرۆكی لیژنەكە رایدەگەیەنێت ئەو شوفێرانە رووبەرووی یاسا دەكەینەوە.

چالاك سەلاح شێر سەرۆكی لیژنەی ھاتوچۆ لەلیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند:” بەشێك لەو شۆفێرانەی ھاتوچۆی دەرەوەی شار دەكەن و خاوەنی ھیچ ھێڵیكی گواستنەوەی سەرنشین نین، بەپێچەوانەی رێنماییەكان كاردەكەن و ھاوڵاتیان دەگوازنەوە بۆ دەرەوەی شار و بەمەبەستی بەدواداچوون و ڕێگری كردن لیژنەكەمان سەردانی بازگەكان و پاركی وەستانی ئوتومبێلی ھێڵەكان دەكەن، سەرپێچیكاران رووبەرووی سزای یاسایی دەكەینەوە”.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد: لەماوەی رابردووا دەست بەسەر 16 ئوتومبێلدا گیراوە كەبەشێوەیەكی نایاسایی كاری گواستنەوەی ھاوڵاتیانی بۆ دەرەوەی شارەكان ئەنجام داوەو ئاگاداری ھەموو ئەو شۆفێرە بێ ھێڵانە دەكەینەوە كە پابەندی یاسا و ڕێنماییەكان بن و بە پێچەوانەوە سەرپێچی كار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.