ھۆکاری گرانبونی بانزین ئاشکرا دەبێت

نرخی بانزین چەند ھەفتەیەکە بەرەو گرانبون دەڕوات و ھەر لیترێک بڕی ٢٥ دینار زیادی کردووە و ھۆکاری گرانبونی بانزینیش بۆرسەی جیھانیە.


سۆران غەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند “ڕاستە بانزین نرخی گران بووە وە ئێمەش بەدواچونی خۆمان بۆکردووە و سەردانی بانزینخانە و کۆگاکانمانکردووە لێپرسینەوامان لەگەڵیاندا کردوون”

وتیشی” گرانبونی بانزین پەیوەندی بەناوخۆوە نیە بەڵکوو لە بۆرسەی جیھانی گرانبووە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە لێوەی ھاوردە دەکرێت بۆکوردستان گرانیان کردووە بۆ ھەرتەنێک ٦٠ دۆلار زیادبووە ئێمە سەیری ئەو پسوڵانەمان کردووە کە نرخی کڕینی بانزینەکەیە کە ڕاستە گرانبووە بۆیە لە سلێمانیش نرخ گرانبووە”

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا” ڕێگری کردن لە ھێنانی بانزین ناکرێت مونافەسەکردن ھەرماوە بەپێی ئەو مەرجانەی کەداندراوە بازرگان دەتوانێت بانزین ھاوردەبکات”

ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی بانیزن گرانبووە کە ئەمەش بۆتەھۆی نیگەرانی لای شۆفێران.