ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئاشكرایده‌كه‌ن” رێژه‌ی داواكاریی مافی په‌نابه‌رێتی له وڵاتی كه‌نه‌دا بۆ سێ هێنده‌ی پێشوتر به‌رزبووه‌ته‌وه.
كاسرین ویڵ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران له ناوچه‌ی “كیبیك”ی كه‌نه‌دا رایگه‌یاندووه” له مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا داواكاریه‌كانی مافی په‌نابه‌رێتی له رۆژێكدا ته‌نها 50 داواكاری بووه، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و رێژه‌یه بۆ 150 داواكاریی له رۆژێكدا به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌و وه‌زیره‌ی كه‌نه‌دا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی روو له وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن له سنوره‌كانی وڵاتی هایتیه‌وه دێنه كه‌نه‌دا، هه‌روه‌ك ئاشكراشیكردووه به‌شێكی تر له‌و كۆچبه‌رانه‌ی روو له‌ناوچه جیاجیاكانی كه‌نه‌دا ده‌كه‌ن هاوڵاتی یه‌مه‌نی و سۆماڵین.
هاوكات پۆلیسی كه‌نه‌دا له خاڵه سنوریه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له ناوچه‌ی “كیبیك” خاڵی پشكنیان دامه‌زراندووه بۆ وردبینی كرد له‌ناسنامه‌ی ئه‌وكه‌سه نوێیانه‌ی له‌رێگای پیاده‌وه روو له كه‌نه‌دا ده‌كه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی كه‌نه‌داش ده‌ڵێن” هه‌فتانه 450 بۆ 700 كۆچبه‌ر له رێڕهوو خاڵه سنوریه‌كانی ناوچه‌ی “كیبیك”ه‌وه روو له كه‌نه‌دا ده‌كه‌ن