زیاتر لە ١٥٠ کۆمپانیای ئێرانی لقیان لە سلێمانی ھەیە


كۆمپانیا ئێرانیەکان بەدەر لەوەی ھەناردەی مادەکانیان دەکەن بۆ سلێمانی زیاتە لە ١٥٠ کۆمپانیاش لقیان کردۆتەوە .

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سیروان محەمەد ڕایگەیاند” کۆمپانیا ئێرانیەکان لەگەڵ شاری سلێمانیدا بازرگانیەکی زۆریان ھەیە بەشێکی زۆری کۆمپانیا ئێرانیەکان لە ڕێگەی وەکیلیانەوە لەسلێمانی مادەکانیان ھەناردەدەکەن و کاری بازرگانی لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی دەکەن”.

وتیشی” ئەوکۆمپانیایانەی کە لقی خۆیان ھێناوەتە سلێمانی و لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تۆمارکراوە ١٦٧ کۆمپانیای ئێرانین کە خۆیان کارەکانیان ئەمجام دەدەن لەسلێمانی کاری بازرگانی دەکەن لە بوارە جیاوازەکاندا”

وڵاتی ئێران یەکێکە لە وڵاتە دراوسێکانی ھەرێمی کوردستان و سنوری لەگەڵ شاری سلێمانیدا نزیکەو چەند خاڵێکی بازرگانی ھەن و کاری ئاڵوگۆڕی بازرگانی لێوە دەکرێت.