شادیە لە نێوان 180 ڕۆنگۆڕ لە شاری سلێمانی، یەكەم ژنە خاوەنی ڕۆنگۆڕی خۆی بێت، ئەوەش زۆر جار ئاسانكاری بۆ شۆفێرە ئافرەتەكان دەكات و وەك خۆی دەڵێت، زۆر دڵخۆش و ئاسودەیە بە كارەكەی.
شادیە رۆژانە لە كاتژمێر 9:30 ی بەیانی بۆ 6:00ی ئێوارە، شوێنی كارەكەی بەڕووی هاووڵاتییاندا دەكاتەوە، ئەو وتی، “زۆر خۆشحاڵم بە كارەكەم- بە پێكەنینێكەوە- لە ئێستادا لە نێوان 180 ڕۆنگۆڕی پیاو لە شاری سلێمانی، من یەكەم ژنم ئەو كارە دەكەم.”
شادیە سەرقاڵی كارەكانی بوو، بەدەم سەرقاڵییەوە وتی، هەرگیز دووچاری گرفت نابێت، چونكە ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێشتر كاری لەسەر نەكردبن، لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە زانیارییەكان وەردەگرێت و بە ئاسانی دەتوانێت كاریان لەسەر بكات.
شادیە تەمەنی 40 ساڵە و خاوەنی دوو كوڕ و كچێكە و خاوەنی ڕۆنگۆڕی دۆلفینە لە شاری سلێمانی كە هەموو پێداویستییەكانی ڕۆنگۆڕین و غەسلكردن لە خۆ دەگرێت.
شادیە لەكاتی كاركردندا
تەنانەت ژیانی هاوسەرگیریش ڕێگرنەبووە لەبەردەم شادیە-دا، بۆ دابینكردنی بژێوی ژیان و دەستكردن بە كارێكی دەگمەن، كە هێشتا كەمتر ژن پێی ئاشنایە لە هەرێمی كوردستاندا، ئەو دەڵێت، كە هاوسەرگیری كردووە و خاوەنی سێ منداڵە و خانەوادەكەشی زۆر هاوكار و پاڵپشتی بوون.
ئەو تەمەنی 40 ساڵە و خاوەنی دوو كوڕ و كچێكە، خاوەنی غەسل و ڕۆنگۆڕی دۆلفینە لە شاری سلێمانی كە هەموو پێداویستییەكانی ڕۆنگۆڕین و غەسلكردن لە خۆ دەگرێت.
شادیە هەر لە سەرەتاوە ویستی بووە، كارێك بكات هاوشانی پیاوان بێت بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت كە ئەو كارانەی پیاوان دەیكەن، ژنانیش دەتوانن بیكەن، رایگەیاند، “بۆ ماوەی ساڵێك بیرم لەوە دەكردەوە چۆن ئیشێك بكەم كە لەكۆمەڵگایا نەكرابێت و جیاوازبێت، بۆیە بڕیارمدا دوكانێكی ڕۆنگۆڕین دابنێم، هەرچەندە بە ئیشێكی پیاوان ناسرەوە، بۆ ئەوەی منیش بیسەلمێنم كە ژنانیش دەتوانن ئەم كارە بكەن.”
وتیشی، ماوەی چوار مانگە لەگەڵ سێ ژنی دیكە سەرقاڵی كارەكەیانن، ژمارەیەكی زۆر لە شۆفێرانیش لە هەردوو ڕەگەز سەردانیان دەكەن، “هەركەسێك دێت، دەستخۆشیمان لێدەكات.”
شادیە لەكاتی كاركردندا
شادیەو هاوپیشەكانی نیازیانە لە داهاتوودا شوێنی كارەكەیان فراوانتر بكەن، هەوڵدەدەن چەند ژنێكی دیكەش هاوبەشی پێبكەن لە كارەكەیاندا.
كچە شۆفێرێكیش، كە پێی وایە كاركردنی ژنان لەهەر بوارێكدا بێت پێشكەوتن و لێهاتوویی ژنان دەردەخات، وتی، “ئەو كارەی شادو هاوپیشەكانی جێگەی دەست خۆشی و بایەخ پێدانە”.
نەشمیل رەحیم، ئاماژەی بەوەشكرد، “دەتوانین بڵێین ژنانیش دەتوانن لەهەموو كایەكانی ژیاندا هاوشانی پیاوان كار بكەن و جێ دەستیان دیار بێت”.
خەندان