هاوڵاتیان بڕی ٢٥ هەزار دینار وەردەگرن

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاندووە” لیستی قەرەبووكردنەوەی بەشەخۆراكی فەوتاو بە پارە دراوەتە بەغدا، لەوێ‌ كۆبوونەوەی زۆر لەسەر ئەو بابەتە كراوە، بەڵام تا ئێستا چەكی پارە و بڕەپارەكە دیار نەكراوە”. ئاماژەی بەوەشدا، كە “چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ قەرەبوویەك بدرێت”.

سەبارەت بە بڕی پارەكەش وتی” پێشووتر هەر هاووڵاتییەك بڕی 25 هەزار دیناری وەكو قەرەبوو پێ دەدرا، ئێستاش قەرەبووەكە پێدەچێت بە هەمان شێوە بێت”.

ئاماژەی بەوەشداوە” ساڵی رابردوو لەعێراقدا بەگشتی كەمترین بەشەخۆراك، كەسەر هاووڵاتیاندا دابەشكراوە شەش مانگ و زۆرترینیشی دە مانگ بووە. وتیشی” لەهەرێمی كوردستان هەندێك بەشەخۆراك هەیە 5مانگ دابەشكراوەو هەندێكیان 7 مانگ دابەشكراوە، واتا نزیكەی نیوەی نەدراوە و فەوتاوە”.