كوردستان و عیراق روبه‌ڕوی ته‌وژمێكی گه‌رم ده‌بنه‌وه‌


پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی پله‌به‌ند به‌رزبونه‌وه‌ به‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن و سبه‌ینێش دوو پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق، ته‌وژمێكی گه‌رما روو له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق ده‌كات و هه‌نگاو هه‌نگاو به‌رزده‌بێته‌وه‌، به‌جۆرێك له‌ به‌غدا ده‌گاته‌ 47 پله‌ی سیلیزی.

له‌و ته‌وژمه‌ش ده‌گاته‌ كوردستان و به‌پێی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ینێ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دوو پله‌ی سیلیزی كه‌شوهه‌وا گه‌رمتر ده‌بێت و له‌ كه‌ركوك به‌رزترین پله‌ 47 ده‌بێت، له‌ هه‌ولێر 46 و له‌ سلێمانی و دهۆكیش 44 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.