ترانزیتی سنووری پەروێزخان 11% گەشەی كردووە


 داتا گومركیەكانی پارێزگای كرماشان ئاشكرایانكردوە، لەچوار مانگی رابردوودا بە بەهای زیاتر لە 167 ملیۆن دۆلار، كاڵای ترانزێتی دەرەكی هاوردەی گومركی پەروێزخان كراوە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردووش سەدا 11 گەشەی كردووە.

خەلیل حەیدەری بەرێوەبەری گشتی گومركی پارێزگای كرماشان رایگەیاند، لە چوار مانگی یەكەمی ساڵی هەتاویدا، بە بەهای ١٦٧ ملیۆن و ٨٣١ هەزار و ١٤٩ دۆلار، كاڵای ترانزێتی دەرەكی، بە كێشی ٥٦٠ هەزارو ٢٦٠ تۆن هاوردەی گومركی پەروێزخان كراوە.

وتیشی، زۆرترین ئەو كاڵا ترانزیتیە دەرەكییانەش كە هاوردەی گومركی پەروێزخان كراون بریتی بوون لە گازۆیل، نەفتا و غازی شل.

بەرێوەبەری گشتی گومركی كرماشان ئاماژەی بەوەشدا، لەو ماوەیەدا لە خاڵی سنووری پەروێزخانەوە ٢١ هەزارو ٤٤٢ گەشتیار هاتونەت خاكی ئێرانەوە‌و بەبەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردووش بەرێژەی سەدا 8 هاتنی گەشتیاران زیادیكردووە، لەبەرامبەریشدا 19 هەزارو 642 گەشتیار لەو سنوورەوە چونەتە خاكی عیراقەوە‌و بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردووش بەرێژەی سەدا 2 گەشەیكردووە.