كۆمپانیای وەرگرتنی دانەوێڵە لە خۆرهەڵاتی كوردستان رایگەیاند، لەوەرزی دروێنەی ئەمساڵدا زیاتر لە (346) هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.
(جەمال ساڵحی) بەڕێوەبەری كۆمپانیای وەرگرتنی دانەوێڵە لە خۆرهەڵاتی كوردستان بۆ ئاژانسی میهر ئاماژەی بە وەرگرتنی گەنمدا لە جوتیارانی ناوچە كوردنشینەكان و رایگەیاند، لە سەرەتای وەرزی كڕینەوەی دروێنەدا ڕێژەی زیاتر لە (346) هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.
ناوبراو وتیش، زیاترین بڕی كڕینی گەنم (85) هەزار تۆن گەنمی شاری قوروەیە، پاشان شارەكانی سەقز بە (71) هەزار تۆن و بیجاڕ بە (69) هەزار تۆن سێ شارێك بوونە كە زیاترین ڕێژەی بەرهەمهێنانی گەنمیان هەبووە.
ساڵحی ئاشكراشی كرد: رێژەی گەنمی كڕدراو تاكو ئەو ڕێكەوتنە لەچاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو (%41) كەمی كردووە.
ناوبراو وتیشی: تاكو ئێستا (112) هەزار تۆن گەنمی پارێزگا بۆ پارێزگاكانی تری وڵات لەوانە ئەسفەهان، تاران، قوم، گەیلان و مازەندەران نێرداوەو (18) هەزار تۆنیشی گواستراوەتەوە بۆ ئەمبارەكانی ناو پارێزگا.