به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان رێژه‌ی 50%ی دانیشتوانی كوردستان ته‌مه‌نیان له‌خوار 30 ساڵه‌وه‌یه، كه ده‌كرێت هیوای گه‌شه‌كردنی ئابوری له‌سه‌ر بنیاتبنرێت، به‌ڵام به‌هۆی بێ پلانییه‌وه ئه‌م سامانه گه‌وره‌یه به‌فیڕۆ ده‌درێت.
ئابوری‌ناسان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه بزوێنه‌رو فاكته‌رێكی كاریگه‌ر له‌گه‌شه‌ی ئابوری‌دا گه‌نجانن. كه به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی ده‌ستی كار چالاك‌و كارامه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان پێكده‌هێنن، به‌ڵام له‌كوردستاندا ئه‌م سامانه مرۆییه وه‌ك پێویست سوودی لێوه‌رنه‌گیراوه.
هه‌رچه‌نده به‌شێكی به‌رچاوی گه‌نجانی كوردستان خاوه‌نی بڕوانامه‌ی زانكۆن، به‌ڵام به‌هۆی دابڕانی زانكۆكانه‌وه له‌بازاڕ، ئه‌م گه‌نجانه وه‌ك پێویست بۆ بازاڕی كار ئاماده نه‌كراون‌و زۆربه‌یان روبه‌ڕوی بێكاری ده‌بنه‌وه‌و سه‌ره‌نجام له‌پێناو به‌دیهێنانی ئاینده‌یه‌كی باشتردا، زۆربه‌یان روده‌كه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و كۆچ ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا به‌ملیۆنه‌ها دۆلار له‌پێگه‌یاندنی ئه‌م گه‌نجانه‌دا خه‌رج كراوه.
ئه‌م گه‌نجانه ده‌توانن له‌گه‌شه‌ی ئابوری‌و كۆمه‌لایه‌تییدا كۆمه‌ك به‌حكومه‌ت‌و وڵات بكه‌ن، به‌ڵام هه‌لومه‌رجی ئابوری هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ك بنیاتنراوه كه له‌بری زه‌مینه‌سازیی كردن به‌مه‌به‌ستی راكێشانیان بۆ نێو پرۆسه‌ی ئابوری، زه‌مینه‌ی راكردنیان له‌وڵات ئاماده‌كراوه. قه‌یرانی ئابوریی‌و ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی ئاستێكی باڵای زانستی‌و ده‌رامه‌تێكی گونجاو بۆ ژیان، زۆرێك له‌هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی زانكۆكانی خستوه‌ته سه‌ر کەڵکەڵەی به‌جێهێشتنی وڵات.
حكومه‌ت هیچ پلان‌و به‌رنامه‌یه‌كی نییه بۆ سوود وه‌رگرتن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه له‌ده‌ستی كار‌و توانا‌و كارامه‌یییان، هیچ به‌رنامه‌یه‌ك ئاماده نه‌كراوه كه له‌چوارچێوه گه‌شه‌دان به‌كه‌رتی تایبه‌تدا بخرێنه سه‌ر كار‌و ببنه بزوێنه‌ری گه‌شه‌ی ئابوری.
دۆزینه‌وه‌ی كار بۆ ئه‌م گه‌نجانه له‌ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه حكومییه‌كاندا، هێشتا له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كاری حكومه‌تدا نییه! هه‌موو ئه‌مانه زه‌مینه‌یان ره‌خساندوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سامانه گرنگ‌و پڕ بایه‌خه وه‌ك زۆرێك له‌سامانه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌هه‌ده‌ر بدرێت.
تا ئێستا داتا‌و ئامارێك نییه كه رێژه‌ی بێكاریی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه له‌نێو گه‌نجاندا ده‌ربخات، له‌هه‌مانكاتیشدا داتا‌و ئامارێك نییه كه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ژماره‌ی ئه‌و گه‌نجانه ده‌ربخات كه له‌مافی خوێندن بێبه‌ش ده‌بن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ساڵ به‌ساڵ رێژه‌ی خۆكوشتنی گه‌نجان له‌كوردستاندا روو له‌هه‌ڵكشانه‌و هه‌ژاری‌و بێكاریی ئاقیبه‌ت توندوتیژیی نێو خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه بیرێك له‌و سامانه گه‌وره‌یه بكرێته‌وه كه له‌پاڵ چه‌ندین سامانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌دا به‌فیڕۆ ده‌درێت: كه ئه‌ویش دانیشتوانه گه‌نجه‌كه‌یه‌تی.
ئا: ڕێژەن – گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی