كۆبوونەوەی ژمارە 46ـی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لەشاری ھەولێر بەرێوەچوو.
ئەمرۆ رێكەوتی ٢٠١٧/٨/٣ یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی د. دارا جەلیل خەیات و جێگران و ئەندامانی یەكێتیەكە كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە(46) ئەنجامدا .
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوور بازرگانیەکان ڕایگەیاند” لە كۆبوونەوەكەدا باس لە رەوشی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان كرا”.
ئاماژەی بەوەشدا لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چۆنیەتی بەشداری پێکردنی كەرتی كشتوكاڵی بۆ ناو ژوورە بازرگانیەكان كرا .
ڕاشیگەیاند “لەکۆبونەوەکەدا ئاماژە بەوەشكرا كە لە ئێستادا هەموو ئەو پروپاگەندانە رەتدەكەینەوە كە باس لە گرانبوون و كەمبوونەوەی خۆراك لە هەرێمی كوردستان دەکەن، بەردەوام ژوورە بازرگانیەکان لە پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان و خاڵە سنووریەكان كە جوولە و جموجۆڵی بازرگانی وەكو خۆیەتی و هیچ گرانبوون و كەمبوونەوەیەك خۆراك لە بازارەكاندا نیە” .