لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، له مانگی ته‌مموزدا زیاتر له دوو هه‌زار و شه‌ش سه‌د سه‌ردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان كردووه‌و زیاتر له‌بیست و یه‌ك ملیۆن دینار غه‌رامه‌ی سه‌رپێچیكارانی كردووه.
به‌پێی ئامارێكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان، لیژنه‌كان دوو هه‌زار و شه‌ش سه‌د و هه‌شتاو دوو شوێنیان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه، له‌و ژماره‌یه چوار سه‌دو نه‌وه‌د و حه‌وت شوێن ئاگادار كراونه‌ته‌وه و رێنمایی پێویستیان پێ دراوه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، به هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كار كردنه‌وه، دوو سه‌د و شه‌ست و هه‌شت پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ خاوه‌ن شوێنه‌كان كردووه، هه‌روه‌ها 37 شوێن كه پێشتر ئاگادار كراونه‌ته‌وه به پابه‌ند بوون به مه‌رجه‌كانی كاركردن، به‌ڵام به‌هۆی دوباره سه‌رپێچی كردنیانه‌وه، داخراون.
لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی له سه‌رپێچیكاران وه‌رگیراوه بڕه‌كه‌ی 21 ملیۆن و دوو سه‌د و په‌نجا و پێنج هه‌زار دیناره.