وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پلانێك بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ته‌نگژه‌ی ئاو و خۆراك له هه‌رێمى كوردستان را ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌نوه‌ر عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى پلان له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند، بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتوودا وه‌زیرى كشتوكاڵ پلانێك بۆ هاوسه‌نگیی بازاڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌نگژه‌ی خۆراك و ئاو رابگه‌یه‌نێت.
زیاتر وتى، پلانه‌كه كه بۆ زیاتر له ساڵێكه و له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌شێكى پێوه‌ندى به ڕێگریكردن له دروستبوونى ته‌نگژه له بازاڕه‌كاندا هه‌یه.
به پێى وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، راسته‌وخۆ ده‌ست به جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه ده‌كرێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماده نه‌بوو تا رۆژى راگه‌یاندنى پلانه‌كه زانیارى زیاتر رابگه‌یه‌نێ، به‌ڵام به پێى زانیارییه‌كانى “وشه” راگه‌یاندنى ئه‌و پلانه پێوه‌ندى به‌و ده‌نگۆیانه‌وه هه‌یه كه باس له كه‌مى خۆراك و داخستنى سنووره‌كان ده‌كه‌ن.
سه‌ربارى ئه‌وه پێشتر چه‌ندجارێك به‌هۆى گرتنه‌وه‌ى ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ته‌نگژه‌ی ئاو سه‌رى هه‌ڵداوه و كێشه‌ى بۆ هاووڵاتییان دروست كردووه.