بازرگانانی سلێمانی دەتوانن بەشداری بکەن پێشانگایەک لەوڵاتی ئەندەنوسیا دەکرێتەوە


باڵوێزی ئەندەنوسیا لەعێراق هەستاوە بە ڕێکخستنی پێشانگای بازرگانی ئەندەنوسی کە بۆ ٣٢ هەمین جارە ڕێکدەخرێت.

باڵوێزی ئەندەنوسیا لەعێراق داوای لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کردووە: خۆشحالم بە بانگهێشکردنی بەڕێزتان و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ بەشداری کردن لە پێشانگای بازرگانی ئەندەنوسی کە بۆ نمایشکردنی ئەو بەرهەمانەی کە لە ئەندەنوسیا دروست ئەکرێن.

 پێشانگاکە لە شاری سەتەلایتی BSD  بانتین لە جاکارتا لە بەرواری ١١ بۆ ١٥/١٠/٢٠١٧ بازرگانان دەتوانن لە ئێستاوە تا ٢٠/٨/٢٠١٧ دەتوانن سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکەن و فۆڕم پڕبکەنەوە.

ئەندامانی ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی و بازرگانان دەتوانن بەشداری ئەو پێشانگایە بکەن و سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکەن بۆ تۆمارکردنی ناویان بەمەبەستی بەڕێکردنی کارەکانیان بۆ بەشداری کردن لەو پێشانگایەدا.