بێکاریی، کرێکارانی بیانی کەمدەکاتەوە


وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئاشکرای کرد؛ رێژه‌ی‌ بێكاری‌ زیاترە لە (15%) و هۆکارەکەی وەستانی پرۆژەکان بوە. 

محه‌مه‌د هاودیانی، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ راگه‌یاند: رێژه‌ی‌ بێكاری‌ له‌ هه‌رێمدا روی‌ له‌ زیادبونه‌ و ئێستا رێژه‌ی‌ بێكاری (15%)‌ و بگره‌ زیاتریشه‌.

وتیشی‌ :”هۆكاری‌ ئه‌و رێژه‌ بێكارییه‌ وه‌ستانی‌ زۆربه‌ی‌ پرۆژه‌كانی‌ هه‌رێم و قه‌یرانی‌ داراییه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ سێ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌”.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد، ئێستا رێنمایی هێنانی‌ كرێكاری‌ بیانی هه‌مواركراوه‌ته‌وه به‌ جۆرێك ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كرێكارێكی‌ بیانی‌ بهێنێتە هەرێم، ده‌بێت له‌ به‌رامبه‌ردا دو كرێكاری‌ ناوخۆیی بخاته‌ سه‌ر كار.

وەزیری کار رونی کردەوە کە هێنانی‌ كرێكاری‌ بیانی‌ له‌ (14) هه‌زاره‌وه‌ كه‌مبوه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌متر له‌ سێ هه‌زار كرێكار له‌ ساڵێكدا.