لە شاری سلێمانی بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق پرۆژەی وێستگەی تەکسی تێدا دادەنرێت و لە مانگی ١٠دا تیروپشکی بۆ ئەنجامدەدرێت.
سدیق محەمەد بەڕێوەبەری گواستنەوەی پارێزگای سلێمانی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند ” لەپرۆژەیاندایە لەئایندەیەكی نزیكدا سیستمی ویستگەی تەكسی لەپێناو كارئاسانی بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان بكەنەوە”.
وتیشی” بڕیاروایە لەمانگی 10ی ئەمساڵیشدا هێڵی گواستنەوە لەرێگەی تیروپشكەوە بەسەر شۆفێرانی دەرەوە و ناوەوەی شاردا بەپێی رێنماییەكانی وەزارەت دابەش بكرێت.
ڕوونیشی کردووەتەوە “بەپێی پرۆژەكە هەموو گەڕەكێك ژمارەیەك تەكسی بۆ دادەنێـرێت و چەند ژمارە موبایلێكیش دابەش دەكرێت بەسەر گەڕەكەكاندا و هەركات هاوڵاتیان پێویستیان بە تەكسی هەبوو لە ڕێگەی ئەو ژمارانەوە تەكسی داوا دەكەن، جەختیشكردەوە، هەر تەكسییەك و لۆگۆی ئەو گەڕەكەی بۆ لێدەدرێت كە بۆی دیاریكراوە”.