هێڵی ئاسمانى ئیتیحادی ئیماراتى رای گه‌یاند كه ساڵى 2016 ملیارێك و 870 ملیۆن دۆلار زیانیان كردووه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌ردوو كۆمپانیای ئه‌لیتالیا و ئێر به‌رلین، تێچووی دابه‌زینى به‌های چڕ بووه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمیانیاى فڕۆكه‌وانى ئیماراتییه‌كه ئاشكرای ده‌كات كه ملیارێك و 60 ملیۆن دۆلاری ئه‌و زیانه‌یه كه كۆمپانیاكه له هه‌ڵسه‌نگاندنى نرخی فڕۆكه‌كانی كردوویه‌تى، هاوكات 808 ملیۆن دۆلاریش ئه‌و زیانه‌یه كه به‌هۆى كڕینى پشك له هه‌ردوو كۆمپانیای (ئه‌لیتالیا) و (ئێر به‌رلین) پێى گه‌یشتووه.
هێڵی ئاسمانى ئیتیحادی ئیماراتی خاوه‌نى 49%ی پشكه‌كانى كۆمپانیای ئه‌لیتالیایه.
ئیتیحاد له 28ى ئه‌م مانگه له به‌یاننامه‌كه‌یدا رای گه‌یاند به‌پێی ژمێره‌ى كۆتای ساڵى 2016، زیانه‌كانى گه‌یشته ملیارێك و 870 ملیۆن دۆلار، هاوكات داهاتی كۆمپانیاكه له هه‌مان ساڵدا ملیارێك و 360 ملیۆن دۆلار بووه، هاوكات كۆمپانیاكه داهاتى گه‌شتیارانى له ساڵى 2016، چوار ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بووه كه له‌و ساڵه‌دا 18 ملیۆن و 500 هه‌زار هاووڵاتیى گواستووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یی تۆمار كردووه.
له‌باره‌ى داهاتى گواستنه‌وه‌ى كارگۆ، كۆمپانیاكه ده‌ڵێ خاوی له بازاڕی گواستنه‌وه‌ى ئاسمانى (كارگۆ) پاڵه‌په‌ستۆى كردووه‌ته سه‌ر داهاتى كۆمپانیاكه، ئه‌گه‌رچى ساڵى 2016 كۆمپانیاكه 596 تۆن كه‌لوپه‌لى گواستووه‌ته‌وه و به به‌راورد به ساڵی 2015، كه‌مێك زیادی كردووه.
محه‌مه‌د موباره‌ك فازڵ ئه‌لمزروعی سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئیداره‌ی كۆمپانیاى ئیتیحاد ده‌ڵێ، كۆمه‌ڵێك هۆكار وای كرد كه ساڵى 2016 بێ هیوا بین، بۆیه ئه‌نجوومه‌نى ئیداره له‌گه‌ڵ تیمی ئیداره‌ى جێبه‌جێكار بۆ ئه‌مساڵ 2017، به‌چڕی كار ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و به‌ربه‌سته‌كان له روانگه‌ى پێداچوونه‌وه‌یه‌كى فراوان به ستراتیجی كاركردنمان به ئامانجی باشتركردنى تواناكانمان.
ئه‌لمزروعی وتی، ژماره‌ى ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى فڕۆكه‌كانى ئیتیحادیان به‌كار هێناوه، گرنگی كۆمپانیاكه نیشان ده‌ده‌ن وه‌ك یه‌كێك له سه‌رچاوه ئابوورییه‌كانى ئیماره‌ى ئه‌بوزه‌بی، بۆیه په‌ره به‌كاره‌كانمان ده‌ده‌ین بۆ پێشخستنى سێكته‌ری فڕۆكه‌وانى بۆ پشتگیریكردنى سێكته‌ری گه‌شتیارى، گه‌شه‌پێدان و بازرگانى له ئه‌بوزه‌بی، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنى پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ بازاڕه هه‌رێمی و جیهانییه‌كان”.