یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كاروباری بازرگانی ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ریفراندۆم-یش بكرێت خه‌ڵكی كوردستان به‌و زووه ناكه‌وێته ژیان و گوزه‌رانی سه‌خت و ناهه‌مواره‌وه، چونكه وڵاتانی ئێران و توركیا به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و ساڵانه به‌بڕی 27 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان هه‌رێم و هه‌ردوو وڵاتی ئێران و توركیا هه‌یه.
عه‌بدوڵڵای حاجی سه‌عید یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی ی.ن.ك بۆ كاروباری بازرگانی ده‌ڵێت، له‌ئێستادا بابه‌تی ریفراندۆم بۆته جێگه‌ی باس و خواستی ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و میدیاكان لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ ده‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م لێكدانه‌وانه بنه‌مایه‌كی راست و دروستی هه‌بێت.
عه‌بدوڵڵای حاجی سه‌عید له نوسینه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، له‌جیاتی ئه‌وه داوابكرێت پێش ریفراندۆم په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه، پێویسته داوابكرێت ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك چاك بكرێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مووچه خۆران به‌گشتی باشبكرێت و ئاشته‌وای و پێكه‌وه كاركردن له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان رێكبخرێت و ژێرخانی ئابوری بژێنرێته‌وه نه‌ك خه‌ڵك بترسێنرێت به‌جۆرێ واز له‌مافی چاره‌ی خۆنوسین بهێنن.
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی ی.ن.ك له نوسینه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی نه‌شاردوه‌ته‌وه، كه ئێران به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و ساڵانه به‌بڕی (7) ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان هه‌رێم و ئێران‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها توركیا به‌هه‌مان شێوه ساڵانه به‌بڕی (20)ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌یان كۆمپانیای ئێرانی و توركی له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمپانیاكان و بازرگانان و سه‌رمایه‌داره‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مریكی و ئاسیاوی و ئه‌فریقی و عه‌ره‌بیدا دروستكردووه به‌رژه‌وندیان له كوردستاندا هه‌یه هه‌روا زوبه‌زو ئه‌گه‌ر ریفراندۆمیش بكرێت خه‌ڵكی كوردستان ناكه‌وێته ژیان و گوزه‌رانی سه‌خت و ناهه‌مواره‌وه.