لیژنەكانی چاودێریی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوامن لە چاودێریكردنی بازاڕ و نرخی كەلوپەل و خۆراكەكان، چاودێرێكی ژوری بازرگانیش دەڵێت: “هەر دوكاندار و بازرگانێك نرخی كەلوپەل و خۆراكەكان زیاد بكات سزا دەدرێت”.
ناسیح سدیق نوێنەری چاودێریی بازرگانی لە لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی راگەیاند؛ لیژنەكانیان بەردەوام چاودێڕی بازاڕ و نرخی خۆراك و كەلوپەلەكان دەكەن، هەر بازرگانێك یان دوكاندارێك نرخ زیاد بكات سزا دەدرێت.
وتیشی: “ئێستا نرخی سەرجەم كەلوپەل و خۆراكەكان جێگیرە، هاوڵاتیانیش دەتوانن چاودێربن بەسەر بازاڕەكانەوە و هەر دوكاندارێك یان فرۆشیارێك كەلوپەل و شمەكەكانی بە نرخێكی گران بفرۆشێت دەتوانن لە سكاڵای لەسەر تۆمار بكەن”.