پەیمانگای یۆ گۆڤ بۆ راپرسییەكان لە ئەڵمانیا، راپرسییەكی تایبەت بە گەشتی گەشتیارانی وڵاتەكەی بۆ توركیا ئەنجامداوە و ئەنجامەكەشی ئەوەی دەرخستووە رێژەی 89%ی گەشتیارانی ئەڵمانیا وڵاتی توركیایان بە باش نەزانیوە بۆ بەسەر بردنی پشووەكانیان.
لەبەرامبەریشدا تەنیا رێژەی 5%ی بەشداربووانی راپرسییەكە ئامادەییان نیشانداوە بۆ گەشتكردن بۆ توركیا بەمەبەستی گەشتیاری. راپرسییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە لەكۆی هەر 10 هاوڵاتییەكی ئەڵمانی، هەشت هاوڵاتی پێیانوایە دیموكراست لەتوركیا نییە.
هەروەك رێژەی 84%ی هاوڵاتیانی ئەڵمانی بەشدار لە راپرسییەكە بەخشینی مافی ئەندامبوون لە یەكێتیی ئەوروپایان بە توركیا رەتكردۆتەوە و رێژەی 82%ی بەشداربووانی راپرسییەكەش داوایانكردووە هەموو چالاكییە سیاسییەكانی توركیا لەسەر خاكی ئەڵمانیا قەدەغە بكرێت. بەهۆی پێشێلكارییەكانی توركیا دژ مافەكانی مرۆڤ و هەڵمەتەكانی دەستگیركردنی چالاكوانانی مافەكانی مرۆڤ لەنێویشیاندا ئەڵمانییەكان، پەیوەندییەكانی نێوان ئەنكەرە و بەرلینی بەرەو ئاڵۆزی زیاتر بردووە.
وەك راپرسییەكەش ئاماژەی پێكردووە” هاوڵاتیانی ئەڵمانی پشتیوانی لەسیاسەتە رەسمییەكانی وڵاتەكەیان دەكەن دژ بەتوركیا.