وەفدێكی بازرگانی قەتەر دێنە شاری سلێمانیو داواش لە ژووری بازرگانی دەكەن، ئەو میوە و سەوزەیەی لە پێداویستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان زیاترە، هەناردەی قەتەری بكەن.
وەفدەكەی قەتەر بەسەرۆكایەتی محەمەد بن ئەحمەد بن توار جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی بازرگانیو بەڕێوەبردن لە قەتەر لەسەردانێكدا بۆ پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ ژووری بازرگانی كۆبوونەوەو داوایانكردووە كاری بازرگانیو وەبەرهێنان بكەن.
لەو بارەیەوە سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند: وڵاتی قەتەر بەگرنگیەوە دەیەوێت كاری بازرگانی لەگەڵ شاری سلێمانی بكات لەبواری خۆراك و سەوزەو میوەدا، داواشیان لێ كردوین ئەو میوە و سەوزەیەی لە پێداویستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان زیاترە، ڕێگەیەك بدۆزینەوە و هەناردەی قەتەری بكەین.
لای خۆشیەوە محەمەد بن ئەحمەد بن توار جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی بازرگانی و بەڕێوەبردن لەقەتەر ڕایگەیاند: لەشاری سلێمانی بەشێوەیەكی باش كاری بازرگانی دەكرێتو بازرگانان پەیوەندیەكی فراوانیان هەیە لەگەڵ بازرگانانی جیهاندا، بۆیە دەمانەوێت لەگەڵ بازرگانانی قەتەریشدا ئەو پەیوەندیە دروست بكەن.