بازرگانێکی شاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت لەساڵی ٢٠٠٩وە شەش هەزار ئۆتۆمبیلی جۆری سکۆدایان بە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار لە کۆماری چیک کڕیوە و هاوردەی هەرێمی کوردستانیان کردوە.
بەرێوبەری کۆمپانیایی هاوڕی ، هاوڕی حەسەن دەروێش ئاماژەی بەوەش کرد ”تائێستا ئێمە تەنها لە سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان کار دەکەین شەش هەزار ئۆتۆمبیلیشمان هاوردە کردوە، ئەگەر لە داهاتوودا بتوانین لەناوەڕاست و باشووری عێراق کار بکەین قەبارەی کاری بازرگانیمان لەگەڵ چیک دەگاتە یەک ملیار دۆلار”.
بەرێوبەری کۆمپانیایی هاوڕی ڕاشیگەیاند ”لەداهاتووێکی نزیکدا گرێبەستێکی تر لەبواری دەرماندا لەگەل کۆماری چیک واژوو دەکەین، خۆشبەختانە کۆماری چیک زۆر گرنگی بە پەیوەندیە بازرگانیەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی دەدات، بەردەوام هەوڵی بەهیزکردن پیەوەندییە بازرگانیەکان دەدات، ئێمەش لای خۆمانەوە ساڵانێکی زۆرە گرێبەستی بازرگانیمان لەگەڵ کۆماری چیک واژوو کردوە زۆر خۆشحاڵین بە کارکردن لەگەڵیاندا و سەرکەوتووش بووین لە کارەکانماندا”.