ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ھاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە لە زۆری خۆراک

ژووری‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ سلێمانی‌ هاوڵاتیان له‌نه‌بونی‌ كێشه‌ی‌ خۆراك دڵنیا ده‌كاته‌وه‌
 
ماوه‌یه‌كه‌ پاگه‌نده‌ی‌ نابه‌رپرسانه‌ سه‌باره‌ت به‌سه‌رهه‌ڵدانی‌كێشه‌ی‌ خۆراك‌و کەمی‌و گرانبونی كاڵاو كه‌لوپه‌لی‌ پێویست له‌كوردستاندا ده‌كرێت، ئه‌م جۆره‌ پاگه‌ندانه‌ هه‌ر مه‌رامو ئامانجێك له‌پشتیانەوە بێت، جگه‌ له‌خزمه‌تكردن به‌ناحه‌زانی‌كوردستان‌و هاوڵاتیانی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ هیچ شتێكی‌ دیكه‌ی‌لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت.
ژووری‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ سلێمانی‌ به‌توندی‌ ئه‌و پاگه‌ندانه‌‌و بونی‌ هه‌ر جۆره‌ كێشه‌یه‌ك له‌كاری‌ بازرگانی‌‌ وهاورده‌كردندا ره‌تده‌كاته‌وه‌، هاوڵاتیانی‌ كوردستان له‌وه‌ دڵنیاده‌كات كه‌ كاری‌ بازرگانی‌‌و هاورده‌كردنی‌ خۆراك‌و كه‌لوپه‌ل ‌بێ‌هیچ جۆره‌ كێشه‌و گرفتێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تا ئێستا تێبینی‌ رێگریی‌ له‌هاورده‌كردنی‌ هیچ جۆره‌ خۆراك‌وكاڵایه‌كی‌ پێویستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا نه‌كراوه‌، چالاكی‌ بازرگانی‌ له‌هه‌مو ده‌روازه‌ سنورییەكانی‌ هه‌رێم‌وله‌ڕێگه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ئه‌نجامده‌درێت‌و جموجۆڵی‌ بازرگانی‌ چالاكه‌.
ژووری‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ سلێمانی‌ داوا له‌لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات كه‌ لێپێچینه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌و جۆره‌كه‌سانه‌ بكه‌ن به‌م جۆره‌ پاگه‌ندانه‌یان كاریگه‌ریی‌ خراپ ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ره‌وتی‌ بازرگانی‌‌ و ئیش‌وكاری‌ بازاڕ‌و ئابوری‌ كوردستان‌و ‌لێدوانه‌ بێ‌ بنه‌ماو نابەرپرسانەکانیان دەبێتە مایەی ترس‌و دڵه‌ڕاوكێ‌ له‌لای‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستان، لەکاتێکدا رەوتی بازرگانی بەبێ کێشەو گرفت بەڕێوەدەچێت.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕۆژانە لەگەڵ بەرپرسانی شاری سلێمانی قائیمقام و پارێزگاردا کۆبونەوە دەکات و چاودێری تەواوی بازاڕ دەكەن و خۆراکێکی یەکجار زۆر لەشاردا ھەیە و ھەر ناوچەو شارێک کەمی خۆراکی ھەبێت دەتوانین بۆی ڕەوانەبکەین ، ڕۆژانە بە سەدان ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر لە سنورەکانەوە دێنە کوردستانەوە بەبێ کێشە ھەموو پێداویستیەکانی ڕۆژانەی ھاوڵاتیان زۆرە و بەردەستە.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داواش دەکات حکومەت لێپرسینەوە لەو ڕێکخراوانە بکات کە وەک بازرگان خۆیان دەناسێنن و کاری نایاسای و قسەی نایاسای دەکەن لەسەر ڕەوشی بازاڕ و ترس دەخەنە ناو خەڵکی کوردستانەو
ژووری‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ سلێمانی‌ 
27/7/2017