جۆراوجۆر
بەم جۆرە خۆت لەترسی فڕین بەفڕۆکە بپارێزە
SNN:
زۆرجار گەشتە ئاسمانییەکان لەئاسماندا رووبەروی تاسە دەبنەوە کەبەھۆی پاڵەپەستۆی ھەواوە دروست دەبێت و ئەمەش دەبێتە مایەی نیگەرانی و ترس بۆ گەشتیاران، بەو جۆرە ھەست بەناسەقامگیری و ئارامی دەکەن.
بەپێی شارەزایانی بواری فرۆکەوانی ئەو تاسانە لەھەوادا ھیچ کاریگەرییەکی مەترسیداری نیە لەسەر ژیانی گەشتیاران بەوپێیەی شتی سروشتییە توشی فرۆکە دەبێ کاتێ لەبەرزاییدا گەشت دەکات.
لەوبارەیەوە (رۆن نبیلسۆن)ی فرۆکەوان و تەمەن ٤٠ ساڵان دەڵێت رێگایەکی سادە ھەیە بۆ سەرقاڵکردنی گەشتیار لەبارەی ھەر مەترسیەکی فرۆکەوانییەوە، ھاوکات تێبنیی و رێنماییەکی بچوک دەداتە ئەوانەی گرفتی ترس و نیگەرانییان ھەیە لەگەشتە ئاسمانییەکان.
رێنمایی دەداتە ئەو کەسانە کەقەڵەمێک بگرن بەدەستەوە و چەندین جار ناوی خۆیان بنوسن و بنوسنەوە ئەمەش ئەو رێگەیەیە کەلە ٢ شتدا سودی دەبێ بۆ گەشتیار و سەرنشینەکە:
یەکەم: ئەمە سەرقاڵی دەکات بەوەەی بیر لەگرفتەکانی تاسەی ھەوایی نەکاتەوە.
دووەم: مێشک سەرقاڵ دەکات و رووبەرووی رکابەرییەکی تری دەکاتەوە و بیرکردنەوە لەتاسەکان و گرفتی ھەوا ناھێڵێت.