بەهۆی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و لافاوەوە، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ-دا زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دینار زیان بەر پارێزگای هەڵەبجە کەوتووە و بە بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردووش زیانەکان سێ هێندە زیادیکردووە.
زانیار عومه‌ر، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌رگریى و شارستانى هه‌ڵه‌بجه ئاماره‌کانى بەڕێوبەرایەتییەکەیانی لە ١/١/٢٠١٧ ەوە بۆ ٣٠/٦/٢٠١٧ ی تاخستەڕوو.
بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا ١٦٦ ڕووداووی ئاگری شاخ و ده‌شت و باخ، ٥٨ ڕووداوى ئاگرى بینا و دووکان و ئۆتۆمبیل و شەش ڕووداوى لافاویش ڕوویداوه، که کۆى گشتى دەکاتە ٢٣٠ ڕووداو.
زانیار عومەر، ئاماژەی بە زیانە داراییەکانی ئەو ڕووداوانەش کرد و وتی: بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە بڕی ٢٠٠ ملیۆن و ٢٣٠ هەزار دینار زیان بەر پارێزگای هەڵەبجە کەوتووە.
ناوبراو، بۆ بەراوردکاریی ئاماژەی بە ئاماره‌کانى شه‌ش مانگى سه‌ره‌تاى ساڵى ڕابردووی کرد و وتی: له ساڵى ڕابردوو، ١٦٣ ڕووداو تۆمارکراون، کە ١٣٨ ڕووداوى ئاگرى شاخ و ده‌شت و باخ، ٢١ڕووداوى ئاگرى بینا و دووکان و ئۆتۆمبیل و چوار ڕووداوى لافار بوون، هەروەها بڕی ٦٣ ملیۆن و ٣٤٥ هه‌زار دینار زیانیان لێ که‌وتووه‌ته‌وه”.
سەبارەت بە هۆکارەکانی زیادبوونی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەش، زانیار عومەر وتی: هۆکارەکە پابه‌ندنه‌بونى هاوڵاتیانە به‌ڕێنماییه‌کانمانەوە.
وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى هه‌ڵه‌بجه، وتیشی: به‌هۆى قه‌یرانى دارایى تائێستا وه‌ک پێویست کارمه‌ندمان بۆ دانه‌مه‌زراوه و له‌کاتى کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ى ئاگره‌کانیش ئۆتۆمبیلى پێویست و پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانى ئاگرکوژینه‌وه‌مان له‌به‌رده‌ست نییه و به‌و هۆیه ناتوانین له‌کاتى خۆیدا ئاگره‌کان کۆنتڕۆڵ بکه‌ین و زۆر جاریش به‌هۆى سه‌ختى شاخه‌کان و بوونى مینى چێندراوى سه‌رده‌مى شەڕی عێراق و ئێران ناتوانین بگه‌ینه شوێنى مه‌به‌ست بۆ کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ى ئاگره‌کان.