بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بازرگانان و سەرجەم بازگەكان ئاگادار دەكاتەوە لەمەودا هەر جۆرە دەرمانێك بەبێ ساردكەرەوە هاوردە بكرێت لەناو دەبردرێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەنوسراوێكدا كەواژۆی دكتۆر میران محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەسەرە ڕایگەیاند: پێویستە لەمەودوا كاروباری ھاوردەكردنی دەرمان و كەرەستەی پزیشكی تەنها بە نوسراوی ڕەسمی بێت وە هەر جۆرە دەرمانێك بەبێ ساردكەرەوە هاوردە بكرێت لەناو دەبردرێت و پێویستە بازگاكان ڕێگا نەدەن دەرمان بەبێ نوسراو و ساردكەرەوە هاوردەبكرێت.
جێگای ئاماژەبۆكردنە پێشتر 14تۆن پێداویستی پزیشكی بەبێ بەكارهێنانی ساردكەرەوە بە شێوازی ڕێگا پێدانی تەلەفۆنی لەلایەن كوالتی كۆنتڕۆڵی وەزارەتی تەندروستیەوە ڕێگا بەھاوردەكردنی درابوو، دەركەوت كە بەكارھێنانی كۆنتێنەر پێویستە و دەستی بەسەرداگیرا.